قائیمقامیەتی سەیدسادق: لەسەر رەزامەندی قوباد تاڵەبانی کۆمەڵێک پرۆژەی خزمەتگوزاری کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە
وێستگەنیوز_
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق دەڵێت: لەسەر رەزامەندی قوباد تاڵەبانی کۆمەڵێک پرۆژەی خزمەتگوزاری کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە، قائیمقامیەتی سەیدسادق رایگەیاند، "لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی بەرێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە سەردانی رۆژی 18ـی 8ـی 2024، بۆ قەزای سەیدسادق، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان، خۆشبەختانە ئەمڕۆ 27ـی 7ـی 2025، بانگەواز بۆ پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی گۆڕستانی نوێی سەیدسادق کرا و هەروەها لە چەند رۆژی ئایندەدا پرۆژەی دروستکردنی سەنتەری ئۆتیزم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاماژەی بەوەشکراوە، "هەروەها چاککردن و فراوانکردنی چوارڕیانی دەروازەی شار بەرەو شانەدەری و قاینەجە بە گوژمەی 530 ملیۆن دینار لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، 'چەندین پرۆژەی دیکە رەزامەندی بۆ وەرگیراوە' و لە داهاتوودا دوای تەواوبوونی رێکارەکان، ئاماژەی پێ دەکەن.
PM:05:11:27/07/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت