ماڵەڕی ئێلدۆرادۆی ئەمریکی: لە 24 کاتژمێری رابردوودا بەسرە گەرمترین شوێنی جیهان بووە


وێستگەنیوز_

ماڵەڕی ئێلدۆرادۆی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەسرە یەکەم و کەرکووک حەوتەم گەرمترین شوێنەکانی جیهان بوون. 
  
ئێلدۆرادۆی ئەمریکی دەڵێت: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە کە گەرماکەی 52.2 پلەی سیلیزی بووە، گەرمترین شوێنی سەر رووی زەوی بووە لە دوای ئەویش شاری ئەهوازی پارێزگەی خوزستانی ئێران کە پلەکەی 51.2 بووە، کەرکوویش لە پلەی 7 دێت کە 50.2 بووە.
 
لیستی 15 گەرمترین شوێنەکانی جیهان بەم شێوەیەیە بە پلەی سیلیزی:
 
1- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە لە عێراق: 52.2
2- ئەهواز لە خوزستانی ئێران: 51.2
3- بەسرە- حوسێن: 50.9
4- ناسرییە: 50.6
5- ئۆمیدیە: 50.6
6- موسڵ: 50.4
7- کەرکووک: 50.2
8- حیللە: 50.1
9- ئەبادان لە ئێران: 50
10- دیوانیە: 50
11- عەممارە: 49.8
12- بەدرە لە واست: 49.8
13- کوت لە  واست: 49.8
14- کەربەلا: 49.7
15 روفاعی لە زیقار: 49.7
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تاوەکو  06:00ـی بەیانی بە کاتی ئەمریکا، 12 لەو شوێنانەی کە بەرزترین پلەی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە، لە عێراق و باشووری کوردستانن. 
 
هاوکات، پێشبینی دەکرێ نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە پلەی گەرما لە بەشێکی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بگاتە 52 پلەی سیلیزی، لەوانە بەسرە، زیقار و میسان.
  
شارەزایانی کەشناسی دەڵێن: پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت.


PM:04:47:27/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو