سەرۆکایەتی کۆمار: کتێبی "بەڵگەنامەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی" 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار دینار


وێستگەنیوز_

سەرۆکایەتی کۆمار راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە دەڵێن، "تێچووی چاکردنی کتێبی بەڵگەنامەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی چوار ملیار دینار بووبێت".

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار دەڵێت، یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی هەواڵی ناڕاستی سەبارەت بە کتێبی "بەڵگەنامەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی" بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات، تێچووی چاپکردنەکەی چوار ملیار دیناری تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و تێچووی چاپکردن لە چوارچێوەی ئەو تێچووە پەسەندکراوانەیە کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار- بەشی گشتی کاروباری رۆشنبیرییەوە دەرچووە کە کتێبەکەی چاپ کردووە".

دەشڵێت: چاپ کردنی کتێبەکە بڕی 39 ملیۆن و 375 هەزار دیناری تێچووە، کە بە پسوڵەی رەسمی بەبەڵگە کراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی کۆمار، رێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر و داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن، پشت بە سەرچاوە رەسمییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار ببەستن.


PM:02:33:27/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو