نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی تەموز بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تەموز دیاریکرد، کە بریتییە لە (239) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجیی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 239 دینار".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان 223 دینارە".
ئاماژە بەوەشدراوە، "پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".
AM:11:38:27/07/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت