جەمال کۆچەر: هاتنی مووچە بەندە بە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەندە بە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "مووچە زامنكراوەو حکومەتیش پابەندە بە زامنكردنی، وەک ئەوەی پێشتر لە سەردەمی قەیرانەکانی پێشووتردا کردی، ئەوكاتیش مووچەی دوانەخست سەرەڕای ئاستەنگە گەورەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هاتنی مووچە بەندە بە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی".
جەمال کۆچەر وتی، "دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، حکومەتیش بە چەند هۆکارێک توانای خەرجکردنی مووچەی هەیە، لەوانە، بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوت بە نرخێکی گونجاو، ئەمە جگە لە باشتربونی یەدەگی بانکی ئێستا بە بەراورد بە ماوەکانی پێشوو".
AM:11:06:27/07/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت