شاندێکی بەغدا بۆ پرسی نەوت دێتە هەولێر
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، شاندێك لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەكات، شاندەكە ئەو لیژنەیەیە كە هەڵسانگاندن بۆ بیرە نەوتەكان دەكات و قەبارەی هەناردەكردنەوە دیاری دەكات.
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا راپۆرتی خۆیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ئامادەبکەن، دواتر لیژنەكە راپۆرتەکە ئاراستەی سەرووی خۆیانی بکەن.
هەروەها جگە لە راپۆرتی نەوت، لیژنەیەك بۆ بابەتەكانی پشكی بەغدا لە داهاتی نانەوتی و بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و نەمانی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە راپۆرتیان دەبێت، هەروەها دەبێت لە ماوەی 10 بۆ 15 رۆژ کارەکانیان تەواو بکەن.
لیژنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لە هاوئاهەنگی بەردەوامن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە.
AM:09:30:27/07/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت