ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کۆتایی دێت
وێستگەنیوز-
بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت، وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی و خوێندنی باڵا، هەروەها هەرسێ سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران پەرلەمان، لەگەڵیشیاندا، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، هێزەکانی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی مووچەی مانگی پێنج فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی مووچەی مانگی شەش دەکەن و لەئێستادا لیستی مووچەی مانگی شەش لە بەغدایە و وردبینی بۆ دەکرێت.
AM:09:17:27/07/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت