هاتووچۆی ماتۆڕسکیل لە دوو شەقامی هەولێر قەدەغەکرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاتووچۆی ماتۆرسکیل و پاسکیل قەدەغەیە لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری خێرا قەدەغەیە.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "بۆ جارێکی تر جەخت لەسەر ئەم رێنمایەی هاتووچۆی هەولێر دەکەینەوە کە هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل قەدەغەیە لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری خێرا".
ئاماژە بەوەکراوە، "هەرچەندە لە رابردوودا ماتۆر سوار و پاسکیل سوارانمان لەم رێنمایە ئاگادار کردبووەوە، بەڵام ماوەیەکە هاتووچۆی ماتۆڕ و پاسکیل دووبارە بەرچاو دەکەوێتەوە لەم شەقامانە، بۆیە رایدەگەێنین هەر ماتۆر سوار و پاسکیل سوارێک لەم شەقامانە هاتووچۆ بکەن ماتۆڕ و پاسکیلەکانیان دەستی بەسەر دادەگێریت".
PM:11:31:26/07/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت