گەنجێک لەسەر پردی زاخۆ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

ئەمشەو شەممە 26ی تەموزی 2025، گەنجێک لە سەر پردی زاخۆ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

رزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک رایگەیاند، "ئەمشەو گەنجێک کە بە مەبەستی کات بەسەربردن چووەتە سەر پردی زاخۆ تەندروستی باش نەبووە و لەهۆش خۆی چووە لەو کاتەدا کەوتووەتە خوارەوە لەسەر پردەکە و گیانی لەدەستداوە".

پەیامنێری وێستگەنیوز ئاماژەی بەوەشدا، "گەنجەکە کە تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە لەئێستادا تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی زاخۆ".


PM:09:20:26/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت