مەسرور بارزانی: قبووڵكراو نییه پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوەتە کارتێکی سیاسی
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق مافی خۆیانە مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا وەربگرن، ئاماژە بەوەشدەکات، كارێكی قبووڵكراو نییه کە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوەتە کارتێکی سیاسی.
ئەمڕۆ شه‌ممه 26ی ته‌مووزی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز" كه پوخته‌یه‌كی بڵاو كراوه‌ته‌وه رایگەیاند، "مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق مافی خۆیانە مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا به‌بێ هیچ دواكه‌وتن و كێشه‌یه‌ك وه‌ربگرن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته كارتێكی سیاسی و ئاماژە بەوەشدەکات، "ئه‌مه كارێكی قبووڵكراو نییه، چونكه ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی بڕیاری له باره‌ی مووچه داوه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، نابێت ببێته به‌شێك له ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسا، ده‌ستوور و دادگای فیدراڵیش پشتیوانی له ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام مووچه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ مانگ دواكه‌وت و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نیا مووچه‌ی مانگی ئایار له لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج كرا".
مه‌سرور بارزانی وتی، "وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هاتووه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كانی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه".
وتیشی، "چاره‌سه‌ری ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌م پرسه، بریتییه له رێككه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی داهاتووی فیدراڵی".
جەختی لەوەشکردەوە، "ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ین سه‌باره‌ت به یاسای نوێی نه‌وت، هه‌ولێر هه‌وڵدەدات له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم مەسرور بارزانی دەڵێت، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌زانن چ لایه‌نێك له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، به‌ڵام به باشی ده‌زانن چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن، هەروەها حكومه‌تی هه‌رێم به دڵنیاییه‌وه له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدایه".
دەشڵێت، "هه‌ر ئاڵۆزییه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌كه، كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌بێت".
سەبارەت بە سوریا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "پێویسته دیمه‌شق ده‌رگا به رووی كورددا بكاته‌وه و داواكارییه‌كانی كوردی سوریا جێبه‌جێ بكات".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعودیه و ئێران رایگه‌یاندووە، "په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ریاز زۆر باشن و مێژوویین، هاوكات هه‌ولێر رێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران و وڵاتانی دراوسێی ده‌گرێت و نایه‌وێت ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی و هاوكات به‌شێكیش نه‌بووه له كێشه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل".
PM:07:00:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت