لە رووباری خابوور کچێک خنکا


وێستگەنیوز-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێک لە رووباری خابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خنکا و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە 26ی تەموزی 2025، بەرگری شارستانی زاخۆ رایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێک کە لەگەڵ خێزانەکەی لە شنگالەوە چوونەتە زاخۆ، بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو رووباری خابوور، بەهۆی ناشارەزایی شوێنەکە و زۆربوونی ئاوەکە خنکاوە"،

ئاماژە بەوەکراوە، "دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، دەستبەجێ تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەرزوو تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کردووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "شوێنی خنکانەکە بۆ مەلەکردن قەدەغە بووە، پێشتر دوو شوێنیان دەستنیشانکردووە و تیمەکانیان لەو شوێنانە جێگیر کراون بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی خنکان روونەدات".


PM:05:38:26/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت