عێراق به‌بڕیارێك به‌كارهێنانی زمانی كوردی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی عێراق به‌كارهێنانی زمانی كوردی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا قه‌ده‌غه ده‌كات، ئه‌كادیمیای كوردی-یش ده‌ڵێت: "ئه‌و بڕیاره ڕسوا ده‌كه‌ین و به بڕیارێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ده‌زانین".
به‌پێی بریارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق دانانی پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاقیكرنه‌وه‌كان به‌زمانی كوردی له زانكۆكانی ناوچه‌كانی دره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كرا.
له 15ی ته‌مموزی 2025، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق بۆ كاروباری توێژینه‌وه‌ی زانستی واژۆی له‌سه‌ر نووسراوێك كردووه كه تێیدا فه‌رمانی به زانكۆكانی (موسڵ، كه‌ركوك و دیاله) كردووه توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان به زمانی كوردی نه‌كرێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات گوایه خوێندن ته‌نیا به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه.
د. عومه‌ر نه‌جمه‌دین ئینجه راگری كۆلێژی ئاداب له‌زانكۆی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه "به‌پێی بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هیچ كۆلێژێك نابێت پرسیار به‌زمانی كوردی دابنێت و بۆ خوێندكاریش نییه به‌زمانی كوردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه، له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه هه‌ر زانكۆ و كۆلێژێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بریاره كار بكات روبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌بریاره‌كه گشتێندراوه بۆ زانكۆی كه‌ركوك و زانكۆكانی موسڵ و دیاله‌ش.
وتیشی: "به‌پێی بڕیاره‌كه زانكۆ حكومی و ئه‌هلیه‌كانیش پابه‌ندكراون به‌ناوه‌ڕۆكی بریاره‌كه‌وه".
لای خۆیه‌وه ئه‌كادیمیای كوردی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بڕیاری ژماره 6496ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق كه له 16ی 7ی 2025 ده‌رچووه و تێیدا زمانی كوردیی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵای ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا قه‌ده‌غه كردووه، ڕسوا ده‌كه‌ین و به بڕیارێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ده‌زانین".
ئه‌كادیمیای كوردی ده‌ڵێت: "داواكارین چی زووتره ئه‌و بڕیاره نایاسایی و ناده‌ستوورییه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات".
PM:02:49:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت