ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت هۆكاری زیادبوونی داهاتی سلێمانی روون ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت هۆكاری زیادبوونی داهاتی سلێمانی له‌م مانگه‌دا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ تۆماركردنی 80 ملیار دینار داهات به‌شێوه‌ی (مه‌قاسه) بۆ یه‌كێك له كارگه گه‌وره‌كان.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت رایگه‌یاند كه له رێكه‌وتی 2025/7/21 بڕی 80 ملیار دینار داهات به‌شێوه‌ی (مه‌قاسه) بۆ یه‌كێك له كارگه گه‌وره‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی له سیستمی شه‌فافیه‌ت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای دوكان تۆماركراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌وهۆكاره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داهاتی مانگی (7) به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 99.7 به‌رزبووه‌وه به به‌راورد به داهاتی مانگی (6) له ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م پاره‌دانه نه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه یان چه‌ك نه‌هاتۆته ناو بانكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و داهاتی مانگی 7 به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 67 له جۆری (مه‌قاسه) بووه.
راشیگه‌یاندووه كه گه‌ر داهاته‌كان به‌شێوه‌ی (مه‌قاسه) یه‌كلاببنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری جوگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی كه چالاكییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی داهاتێك كه ته‌نها به ژماره ده‌بینرێت له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه.
PM:02:11:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت