دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان له سێ سكاڵای تایبه‌ت به هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وابڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 28ی ته‌مموزی 2025، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، له‌سه‌ر سكاڵای تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه .
به‌پێی خشته‌ی دادبینیی دادگای باڵای فیدراڵی، رۆژی 28ـی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر پێنج سكاڵا كۆده‌بێته‌وه، كه سێ له‌و سكاڵایانه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر پرسه‌كانی مووچه و ده‌ركردنی فه‌رمانسالاری تایبه‌ت به مووچه و پرۆژه‌ی رووناكیی تایبه‌ت به كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانه.
سكاڵای یه‌كه‌م له‌لایه‌ن سێ هاووڵاتی مووچه‌خۆره‌وه دژی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و داواده‌كه‌ن، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ناكۆكییه سیاسییه‌كان و خه‌رجیی كرداری دووربخرێته‌وه.
سكاڵای دووه‌م له‌لایه‌ن دوو هاووڵاتییه‌وه دژی وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و داوای گره‌نتیكردنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا دوور له ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌روه‌ها داوای ده‌ركردنی فه‌رمانێكی سالاری ده‌كه‌ن بۆ خه‌رجكردنی مووچه به‌بێ دواكه‌وتن.
سكاڵای سێیه‌م دژی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رووناكی و دابینكردنی كاره‌بای 24 سه‌عاتی له‌هه‌رێم.
هه‌روه‌ها دوو سكاڵاكه‌ی دیكه تایبه‌تن به یاسای باری كه‌سیی عیراق و دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكان.
PM:01:45:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت