عومه‌ر گوڵپی: راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت به به‌غدا له‌مپه‌ر دروستكردنه له‌به‌رده‌م مووچه
ێستگه‌نیوز-
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "تا ئێستا یه‌ك لیتر نه‌وت نه‌دراوه‌ته سۆمۆ، ئه‌مه له‌مپه‌ر دروستكردنه له‌به‌رده‌م مووچه‌ی مانگی شه‌ش و مانگه‌كانی دواتریش، نابێت ڕێگه بدرێت خه‌ڵك به‌هۆی نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاوه برسی بكرێت!".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، عومه‌ر گوڵپی ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌ش به زوویی بگات، پێویسته حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم به زوویی دوو هه‌نگاو بنێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه "بڕی (120 ملیار) دینار له داهاتی نانه‌وتی ناوخۆ بداته دارایی فیدراڵ" و هه‌نگاوی دووه‌میش ئه‌وه‌یه "ئه‌و به‌رهه‌می نه‌وته‌ی ئێسته هه‌یه‌تی بیداته سۆمۆ بۆ فرۆشتن، چ به بۆری یان به ته‌نكه‌ر".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووش مسۆگه‌ر بێت، پێویسته هه‌ردوولا كار بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی پێنج لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه بۆ نه‌وت و داهاتی ناوخۆ و ته‌وتینی مووچه و پشكی هه‌رێم پێكهێنراون".
عومه‌ر گوڵپی راشیگه‌یاندووه كه "پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێمی كوردستان و مووچه و قوتی خه‌ڵك نه‌كرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات".
AM:11:57:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت