وه‌یسی ئاكتاش دوای 31 ساڵ زیندانیكردن ئازادكرا
وێستگه‌نیوز -
دوای به‌سه‌ربردنی 31 ساڵ له زیندانه‌كانی توركیا، وه‌یسی ئاكتاش له زیندانی ئیمرالی ئازاد كرا.
ئاژانسی هه‌واڵی میزۆپۆتامیا بڵاوی كرده‌وه، وه‌یسی ئاكتاش كه ماوه‌ی 10 ساڵه له گرتووخانه‌ی ئاسایشی باڵای جۆری Fی ئیمراڵی راگیراوه، دوای 31 ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن ئازاد كرا.
وه‌یسی ئاكتاش له دایكبووی شاری ئامه‌دی باكوری كوردستانه، یه‌كێكه له زیندانیكراوه دێرینه‌كانی كورد، نیسانی 1994 به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و هه‌وڵدان بۆ پارچه‌كردنی وڵات ده‌ستگیركرا، له چه‌ندین زیندانی جیاوازی توركیا ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی بردووه‌ته سه‌ر.
له‌و وێنه‌یه‌ی كه له په‌یامی "بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك"ـی 27ـی شوباتی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و دواتر له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له 9ـی ته‌مموزی 2025 دووباره هاوشانی گیراوانی دیكه‌ی ئیمرالی له په‌یامه ڤیدۆیه‌كه‌دا ئاماده‌بوو.
ئاكتاش له 28ی نیسانی 2024 به گوێره‌ی یاسای جێبه‌جێكردن ماوه‌ی 30 ساڵ زیندانیكردنی ته‌واو بوو، به‌ڵام به به‌بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و چاودێری گرتووخانه‌ی ئیمرالی ئازادكردنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دواخرا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری یه‌كه‌م ئازادكردنی دواخرا، جارێكی دیكه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ئازادكردنی دواخرایه‌وه، دواجار له 25ـی ته‌مموزی 2025 له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی ئازاد كرا، دواخستنی ئازادكردنی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێدا له دوایین ده‌ركه‌وتنه‌كانی ئۆجه‌لان هاوشانی ده‌ربكه‌وێت.
AM:11:01:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت