شاندی ئیمراڵی: دیدارێكی سێ كاتژمێر و نیویمان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام دا
وێستگه‌نیوز-
شاندی ئیمراڵی ده‌م پارتی رایگه‌یاند كه دیدارێكی سێ كاتژمێر و نیوییان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام دا و بیرورایان له‌باره‌ی ئه‌و دیدارانه ئاڵوگۆڕ كرد كه له رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانی بالای توركیا ئه‌نجامیان داوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، شاندی ئیمراڵی ده‌م پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه رۆژی 2025/7/25 له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی دیدارمان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجامدا و ماوه‌ی سێ كاتژمێر و نیوی خایاند.
ده‌شڵێت: "بیروبۆچوونمان له‌باره‌ی ئه‌و دیدارانه‌وه ئاڵوگۆڕكرد كه له رۆژانی رابردوودا وه‌ك شاند له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیری داد و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان ئه‌نجاممان دابوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زانیاری له‌باره‌ی سه‌رنج و كاردانه‌وه‌كانی رێوڕه‌سمی له‌نێوبردنی چه‌كه‌كانه‌وه خرایه‌ڕوو، كه رۆژی 11ـی ته‌ممووز به‌ڕێوه‌چووبوو. ئۆجه‌لان رایگه‌یاند كه‌شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه و ئه‌و ئیراده و باوه‌ڕ و سووربوونه له‌سه‌ر ئاشتی كه نیشاندراون، به زۆر به‌بایه‌خ ده‌زانێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئۆجه‌لان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه چاوه‌ڕوانه، كاری ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ی له رۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی توركیادایه، به رێبازێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه، له‌پێناو ئاشتی و دیموكراسیدا به‌شداریی گرنگی هه‌بێت".
AM:09:23:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت