شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره بروسكه هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره بروسكه هه‌یه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاریگه‌ری شه‌پۆلی گه‌رما له‌ناوچه‌كه‌دا و له به‌رگه‌هه‌وای سه‌ره‌وه‌شدا له‌به‌رزی 500 ملیباره‌وه رێژه‌ی شێ به‌رزبووه‌ته‌وه كه ئه‌و شێیه له ناوچه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه به‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئێرانه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان و تا باكوری كوردستان درێژبووه‌ته‌وه".
ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "هاوكات په‌ستانی به‌رگه‌هه‌واش تا راده‌یه‌ك ئاساییه و به‌رز نیه دۆخه‌كه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ور چڕببێته‌وه له ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا".
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "ئه‌گه‌ری بارینی باران و چالاكبوونی هه‌وره بروسكه‌ش له هه‌ندێ شوێندا ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆوه بۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و به‌هه‌مان شێوه بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌ش 27/7/2025 ئه‌گه‌ری چالاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌ناوچه شاخاویه‌كانی باشوور و باكووری پارێزگای سلێمانی و سنوری قه‌زای كۆیه و باكووری شاری هه‌ولێر و قه‌زای ئاكرێ ئه‌گه‌ری بارانبارین ده‌بێت و له‌ناوچه‌كانی دیكه‌دا ئه‌گه‌ره‌كه لاوازه".
AM:08:50:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت