بەم زووانە لە پاریس گفتگوگۆکانی نێوان شەرع و مەزڵوم عەبدی دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی حکومەتەکانی، سوریا، فەرەنسا و ئەمریکا، بڕیارە بەم زووانە لە پاریس گەڕی گفتوگۆکانی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 25ـی تەمموزی 2025، لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا، حکومەتەکانی سووریا، فەڕەنسا وئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەمزووانە لە پاریس گەڕی گفتوگۆ لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و حكومەتی سووریا دەستپێدەكات بۆ جێبەجێكردنی تەواوەتی رێككەوتنی 10ـی ئازار.

رێككەوتنی 10ـی ئازار لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا، رووداوێکی گرنگی سیاسییە لەسەر گۆڕەپانی ململانێیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، بە بۆچوونی هەندێک لە وڵاتان، رێککەوتنەکە دانپیانانە بە 'بوونی نەتەوەی کورد'.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دووپاتی کردووەتەوە، رێککەوتنی ئەمجارە گرنگی کاریگەری دەبێت بۆ یەکخستنی سووریا  لەگەڵ ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتەدا و هێنانەدی ئاستی سەرتاسەری.


PM:11:35:25/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت