سه‌فین دزه‌یی: له ئه‌مریكا به‌دواداچوونمان بۆ رێككه‌وتنی دوو مانگ پێش ئێستامان له‌بواری وزه‌دا كرد
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته جیاجیاكانی ئه‌مریكا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هێرشه درۆنییه‌كانیان كرد، ده‌شڵێت: " به‌دواداچوونمان بۆ رێككه‌وتنی دوو مانگ پێش ئێستامان له‌بواری وزه‌دا كرد".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 25ی ته‌مموزی 2025، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتی: "له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا به‌دواداچوون بۆ ڕێككه‌وتنی دوو مانگ پێش ئێستامان له‌بواری وزه‌دا كرد".
وتیشی: "هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان و كۆنگرێس ، ده‌رباره‌ی كۆتا پێشهاته‌كان كه له‌ناوچه‌كه ڕوویانداوه گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ كرد".
سه‌فین دزه‌یی بۆ كوردستان 24 باسی له‌وه كرد كه "په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه و مووچه و هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه كۆبوونه‌وه و دیداره‌كان بوون".
دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش له‌كاتی به‌شداریكردنی له پانێڵكدا له واشنتن، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "هێرشه درۆنییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌بوو و داوامان له به‌غدا كردووه لێژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و هێرشانه بێت، چونكه به‌هۆیانه‌وه چوار كێڵگه‌ی نه‌وتی زیانیان به‌ركه‌وتووه".
PM:03:41:25/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت