بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی کرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەموزی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی رۆڵ و خەباتی مەحمود سەنگاوی لە شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازیی گەلەکەمان بەرزنرخاند کە وەک فەرماندە و سەرکردەیەکی وەفادار هەمیشە دڵسۆزانە خزمەتی گەلەکەی کردووە.
مەحمود سەنگاویش سوپاسی بافڵ تاڵەبانی کرد بۆ خەمخۆری و پەرۆشی بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی یەکێتی و لایەنە کوردییەکان و جەختی کردەوە، هەمیشە پێشمەرگەی کوردستان و یەکێتی دەبێت بۆ پاراستنی رێبازەکەی مام جەلال.
PM:11:24:24/07/2025
ئهم بابهته 780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت