عومەر گوڵپی: بۆ هاتنی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت، پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی پارەی مووچەی مانگی شەش و حەوتیش بەخێرایی بێت، هەروەها مانگەکانی دواییش دوانەکەوێت، پێویسته پهله بكرێت له جێبهجێكردنی رێككهوتنهكه.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار بۆ مووچهی مانگی (ئایار گهیشته ئهژماری وهزارهتی دارایی ههرێم، بۆئهوهی پارهی مووچهی مانگهكانی شەش و حەوتیش بهخێرایی بێت، ههروهها مووچهی مانگهكانی دواتریش دوانهكهوێت، پێویسته پهله بكرێت له جێبهجێكردنی رێككهوتنهكه".
عومەر گوڵپی دەڵێت، "ئەو بەرهەمەی ئێستا ئامادەیە لە نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت، بەردەوامیش بەبێ پێچ و پەنا بڕەکەی زیاد بکرێت تا دەگاتە (230 هەزار) بەرمیلی رۆژانە و دواتریش (400 هەزار) بەرمیل، بە پێی یاسای بودجە".
دەشڵێت، "بڕی ( 120 ملیار) دینار لە داهاتی ناوخۆ وەک بەشی خەزێنەی گشتی فیدراڵ بۆ مانگی شەش بە زوویی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئاسانکاریی بکرێت بە تەواوبوونی کاری لیژنە هاوبەشەکانی (پێداچوونەوەی بەرهەمی نەوت، هەڵسەنگاندن بۆ داهاتی ناوخۆ، هەڵسەنگاندنی پشکی ناوخۆی نەوت بۆ پاڵاوگە، تەوتینی مووچە، چارەسەرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ)، ئەمە بەرژەوەندی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستانیشە".
PM:10:43:24/07/2025
ئهم بابهته 600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت