دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی ساختەکاری دەستگیرکرد


وێستگەنیوز-

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی 11 کەسی دەستگیرکرد، کە ساختەکاری بەڵگەنامەیان ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەموزی 2025، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لە سلێمانی 11 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە لە ماوەی رابردوودا ساختەکارییان لەدروستکردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومی (کفالە)کردووە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەپێی مادەکانی (289-297) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".


PM:09:19:24/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت