وێستگەنیوز_
لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی تەمووزی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە، سبەی هەینی، 25ـی تەمموزی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت و پرۆسەکە تا ڕۆژی یەکشەممە، 27ـی تەممووزی 2025، بەردەوام دەبێت.
رۆژی هەینی، مووچەی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
هەروەها رۆژی شەممە 26ـی مانگ، مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، دارایی، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ئاوادانکردنەوە، نیشتەجێ کردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستەنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شاراوەنی و گەشت و گوزار دابەش دەکرێت.
لە یەکشەممە 27ـی تەمموزیش، مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
AM:10:10:24/07/2025
ئهم بابهته 1536
جار خوێنراوهتهوه