عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: نزیكه‌ی 400 ماڵ له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشین و مامناوه‌نده‌كانی هه‌ولێر كاره‌بان بڕدراوه
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه له هه‌ولێر ده‌ستیان كرد به بڕینی كاره‌بای 24 كاتژمێری ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره ناده‌ن، ده‌شڵێت: "نزیكه‌ی 400 ماڵ له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشین و مامناوه‌نده‌كانی هه‌ولێر كاره‌بان بڕدراوه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌قسه‌ی كه‌سێكی ئاگادار نزیكه‌ی 400 ماڵ له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشین و مامناوه‌نده‌كانی هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه پاره‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری بده‌ن، كاره‌بایان بڕدراوه!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نووسیویه‌تی: "به‌جدی ئه‌مانه بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه خه‌ڵك به‌م گه‌رما چ بكات! ویژدانتان هه‌یه..مووچه‌ت ناده‌مێ، پاره‌ی كاره‌بام نه‌ده‌یتێ ده‌یبڕم!!!".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه چ حوكمڕانیه‌كه! ئه‌مه چ نادادیه‌كه! ئه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری نه‌دات ده‌ستیان كرد به بڕینی! ئه‌ی ئێوه بۆ مووچه‌ی خه‌ڵك ناده‌ن!".
AM:12:02:24/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت