فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری رایگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێكه كۆمه‌ڵێك رێكخراو هه‌ڵمه‌تێكی هێرشی ئه‌لكترۆنییان ده‌ست پێكردووه و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی حكومی و به‌شێك له هاووڵاتییان ده‌كه‌نه ئامانج؛ ده‌شڵێت: "هه‌ڵمه‌ته‌كه له رێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ماڵپه‌ڕی باوه‌ڕپێكراوه‌وه بۆ هاووڵاتییان ده‌نێردرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23ی ته‌مووزی2025، فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵێك رێكخراو هه‌ڵمه‌تێكی هێرشی ئه‌لكترۆنییان ده‌ست پێكردووه، كه فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی حكوومی و به‌شێك له هاووڵاتییان ده‌كه‌نه ئامانج له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ندێك ئیمه‌یڵی حكومی و ناوه‌ندیی متمانه‌پێكراو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فایلی زیانبه‌خش به مه‌به‌ستی هاككردنی ئامێره‌كانیان و ده‌ستگه‌یشتن به داتاكانیان".
فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ده‌ڵێت: "ناوه‌رۆكی ئیمه‌یڵه‌كان چه‌ند زانیارییه‌ك له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: سه‌ردێڕی هه‌واڵی ناڕاست و نامۆ، به‌ڵام له هه‌مان كات سه‌رنجڕاكێش".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هاوكات ماڵپه‌ڕی ساخته له هاوشێوه‌ی ماڵپه‌ڕه میدیاییه كوردییه به‌ناوبانگه‌كان و به‌سته‌ر و لینكی گوماناوی ده‌نێرن كه مه‌به‌ستیانه ئامێری كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی حكومی هاك بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر داتاكانتدا بگرن".
ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكومی و هاووڵاتییان كردووه، به هه‌موو جۆرێك خۆیان بپارێزن له "كرته‌كردن له‌سه‌ر لینكی فریوده‌ر و گوماناوی خۆیان و كه‌سانی ده‌وروبه‌ر، به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی كرته‌نه‌كردن له‌سه‌ر هیچ به‌سته‌رێكی گوماناوی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراویشه‌وه بوو".
فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هاوكات داوا له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكومی و هاووڵاتییان ده‌كات دڵنیا ببنه‌وه له ناوی دۆمه‌ینی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی بۆی ده‌چن و ناسنامه‌ی كه‌سی نێره‌ر و ئه‌و ناوه‌ڕۆكانه‌ی پێی گه‌یشتووه پێش ئه‌وه‌ی كه هیچ فایلێك دابه‌زێنن یاخود سه‌ردانی هه‌ر وێبسایتێك یاخود به‌سته‌رێك بكه‌ن".
PM:11:22:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت