رێباز حه‌ملان: سبه‌ینێ پاره دێت و هه‌وڵ ده‌درێت به دوو رۆژ مووچه دابه‌ش بكرێت
وێستگه‌نیوز-
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند كه:
*سێ مانگه به‌غدا سته‌م له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
*هه‌رێم هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانی جێبه‌جێكردووه.
*ئه‌مڕۆ تووشی شۆك بووین كه بۆچی مووچه نه‌هات و هیچ وه‌ڵامێك له‌باره‌ی نه‌ناردنی مووچه‌وه نییه.
*ناردنی مووچه له به‌غداوه بۆ هه‌رێم ته‌نها 7 خوله‌كی ده‌وێت.
* نزیكه‌ی سێ ترلیۆن دینار له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌یه كه به‌شێ سێ مووچه‌ی هه‌رێم ده‌كات، كه‌واته كێشه‌ی سیوله‌یان نییه.
*كێشه ته‌كنیكییه‌كان ته‌نیا پاساون و باوه‌ڕم به پرسه ته‌كنیكییه‌كان نییه و ئه‌وه‌ی ده‌كرێت یاریكردنه.
*به‌غدا رێزی رێككه‌وتنه‌كان و بڕیاری دادگا و قسه‌ی خۆشیان ناگرێت و یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
*سبه‌ینێ پاره دێت و هه‌وڵ ده‌درێت به دوو رۆژ مووچه دابه‌ش بكرێت و ره‌نگه سه‌رۆكایه‌تییه‌كان بكه‌وێته رۆژی سێیه‌م.
*به‌غدا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خۆی دابه‌ش كردووه و تا 28ی مانگ كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 ده‌هێنێت.
*به‌غدا باوه‌ڕی به هه‌ژماری من هه‌یه و كێشه‌ی نییه.
**160 ملیار دینار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت پێویسته و 30 ملیار دینارمان پێویسته بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان.
*له‌ژێر خانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.
PM:09:27:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت