شاسوار عه‌بدولواحید: سودانی پێیوتم نه‌وت راده‌ست نه‌كرێت و به‌قاچاخ بفرۆشرێت، لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرنی عێراق پێی راگه‌یاندووه كه گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نه‌كات و به‌قاچاخ بفرۆشرێت، "لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ین".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به رۆژنامه‌نووسانی وت:
*بۆ تێگەیشتن لە كێشەی مووچە سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقمان كرد.
*سەرۆك وەزیران روونیكردەوە كە موچەی مانگی پێنج هیچ كێشەیەكی تێدا نییە و تا سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی پێنجی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرم.
*پێیوتم هه‌رێم پابه‌ند بێت، مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وتیش ده‌نێرم.
* سودانی پێیوتم نه‌وت راده‌ست نه‌كرێت و به‌قاچاخ بفرۆشرێت، لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ین.
*ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوت و داهاتی ناوخۆ تەسلیمی بەغداد نەكات شتەكان تێكدەچنەوە.
*سودانی پێیوتم نه‌وت راده‌ست نه‌كرێت و به‌قاچاخ بفرۆشرێت، لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ین.
*سەرۆك وەزیران وتی لە بابەتی تەوتینی موچەدا تۆزێك نەرمیمان نواندووە.
*ده‌بێت حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم پابه‌ند بێت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا تا خه‌ڵك تووشی كێشه نه‌بێت.
*سەرۆك وەزیران وتی ئەگەر نەوت نەڕوات و قەزاو قەدەر هات، ئێمە موچەی موچەخۆران نابڕین، بەڵام ئەگەر نەوت بڕوات لیژنە ئەنێرین، هەموو دوو هەفتە جارێك لیژنە دەنێرین بۆ حدود بۆ پاڵاوگەكان بۆ كێڵگە نەوتییەكان.
*سودانی پێیوتم هه‌رێم رازی نه‌بووه به‌غدا سووته‌مه‌نی بۆ ناوخۆی هه‌رێم دابین بكات. وتی بە حكومەتی هەرێممان وتووە ئێوە 42 هەزار بەرمیل نەوتتان پێویستە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی؛ بۆ بەنزین و نەوت و سوتەمەنییەكان، ئێوە ئەو 42 هەزار بەرمیلەمان پێ بدەن ئێمە بە نرخی بەغدا بەنزین و نەوتتان پێدەدەین، واتا لە هەرێمیش لیترێك بەنزین دەبێت لە 450 دینار، بەڵام هەرێم رازی نەبووە.
PM:07:40:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت