سه‌نته‌ری میترۆ: له بنكه‌یه‌كی ئاسایشی سلێمانی پرسیاری مەشروب خواردنەوە له رۆژنامه‌نووسان كراوە
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر تیمی VAR و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی تیمی AVA له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات و داوا ده‌كات یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری بكرێته مه‌حه‌ك له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان، لێكۆڵینه‌وه له هه‌ردوو روداوه‌كه بكرێت.
سه‌نته‌ری میترۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ 23ی ته‌موز هێزێكی ئه‌منی له‌گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی، تیمێكی ئاڤا میدیا (محه‌مه‌د سه‌عید، ژیوار عه‌بدولڕه‌حمان) ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌ن بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسایش له‌نزیك گه‌ڕه‌كی زێڕینۆك".
محه‌مه‌د سه‌عید، وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كه به میترۆی ووتووه كه "ده‌یان پرسیارمان لێكرا، وه‌ك ناوی سیانی و ناوی خوشك و براو كاره‌كانیان، ته‌نانه‌ت پرسیاریان لێكراوه جگه‌ره ده‌كێشن و مه‌شروب ده‌خۆنه‌وه".
وتیشی: "دوای كاتژمێرێك پێیان ووتین ده‌توانن بڕۆن، به‌ڵام مه‌چنه‌وه بۆ سابونكه‌ران".
میترۆ باسی له‌وه‌شكردووه كه "دوێنی نیوه‌ڕۆ 22ی ته‌مووز له‌ناو بازاڕی شێخه‌ڵای شاری هه‌ولێر، چه‌ند كه‌سێك به‌به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر په‌یامنێری ڤار (عه‌زیز عه‌لی)، به پێی ئه‌و وێنانه‌ی بۆ میترۆی ناردووه ئاسه‌واری لێدان به چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر تیمی VAR و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی تیمی AVA له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات و داوا ده‌كات یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری بكرێته مه‌حه‌ك له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان، لێكۆڵینه‌وه له هه‌ردوو روداوه‌كه بكرێت.
راشیگه‌یاندووه كه "دوباره‌بوونه‌وه‌ی پێشێلكاری یاسایی به‌رامبه‌ر تیمه‌كانی میدیا له هه‌رێمی كوردستان، پشتگوێخستنی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ به‌گشتی به بێ لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی، تێچووی زۆری هه‌یه و نابێت كاریگه‌رییه‌كانی به‌كه‌م سه‌یر بكرێت".
PM:07:35:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت