بافڵ تاڵه‌بانی داوا له هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات پابه‌ندی رێككه‌وتن له‌باره‌ی مووچه بن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا له هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات پابه‌ندی رێككه‌وتن له‌باره‌ی مووچه‌وه بن، ده‌شڵێت: "پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان دابینبكرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی، كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و محه‌مه‌د مه‌حموودیان، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی كرد و له دیدارێكدا كه عیماد ئه‌حمه‌د و د. خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی گشتیی عیراق و ناوچه‌كه كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر "په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هاریكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران به تایبه‌ت ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاری هاوبه‌ش".
رێككه‌وتنی نوێ له‌باره‌ی مووچه‌وه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی داوای له هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد كرد پابه‌ندبن و وتی: "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن و پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان دابینبكرێت".
PM:07:09:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت