عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: تا ئێستا هه‌رێم نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه زیاتر له دوو ساڵه واده‌ی به‌سه‌رچووه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا جگه له هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌تباركردنی خه‌ڵك وه‌ك هه‌میشه، هیچی نه‌وتووه.
* ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌زانێ عێراق مووچه ده‌نێرێ و ده‌شزانن كه وه‌زیری دارایی عێراق نووسراوی كردووه بۆ بانكی ناوه‌ندی تا پاره‌ی بۆ نێرێت و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی بكات، بۆیه ده‌ڵێت: "ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵیش له زووترین كاتدا مووچه و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بنێرێت".
*تا ئێستا هه‌رێم ئه‌و 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی نه‌داوه به عێراق كه بڕیاره بیداتێ یاخود عێراق وه‌ری نه‌گرتووه.
* بۆ مانگی شه‌ش و حه‌وت نه‌یوتووه كه‌ی نه‌وت ده‌به‌نه ئاستی 230 هه‌زار به‌رمیله‌كه و راده‌ستی بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ 120 ملیار دیناره بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وت به‌رده‌وام بێت.
*ئه‌گه‌ر تێك نه‌چێت و به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه نه‌وته‌كه راده‌ست بكرێت و داهاتی ناوخۆش بنێردرێت، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وتیش دێت.
*50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ده‌درێت كار و لاناز بۆ به‌نزین و نه‌وت هه‌رزان ناكه‌ن؟
*ئێوه پاساو ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌و زوڵم و سته‌مه ده‌هێننه‌وه كه له مووچه‌خۆران و خه‌ڵكی كوردستان به گشتی ده‌كرێت و چه‌ندین مانگه نه‌وت ناده‌ن به عێراق.
*28 مانگی رابردوو 258 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتتان فرۆشتووه 58 دۆلاری دیار نییه، ئه‌مه كوردایه‌تییه.
بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیك لێره بكه:
PM:05:28:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت