عەلی حەمەساڵح: پێویستە حکومەتی هەرێم نرخی بەنزین دابەزێنێت و نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار دابەش بکات
وێستگەنیوز_
عەلی حەمەساح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: "پێویستە ئێستا حکومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت و ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار؛ ئەمەش بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەش بکرێت".
دەقی راگەیەندراوەکە:
لەبارەی هەرزانبوونی نرخی بەنزین
لە ئێستادا بەپێی ڕێککەوتن؛ حکومەتی عێراق لە نەوتی بەرهەمهێندراوی کوردستان؛ بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوتن و پێداویستی ناوخۆ دەداتە حکومەتی هەرێم، حکومەتی هەرێمیش لە هەردوو پاڵاوگەی کارو لاناس دەیپاڵێوێت.
ڕۆژانە نزیکە 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین و نزیکەی 2 ملیۆن لیتر گازوایل بەرهەمی هەیە، جگە لە نەوتی سپی و نەوتی ڕەش….
حکومەتی هەرێم ڕەتی کردبووەوە کۆی نەوتەکە بدات، لەبەرامبەردا وەک شارەکانی دیکەی عێراق سوتەمەنی بەنرخی پشتیوانی بدرێت (بەنزین 450 دینار و نەوتی سپی 30 هەزار)، وتبووی: ئەمە دەسەڵاتی خۆمانە.
کەواتە: پێویستە ئێستا حکومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت و ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار؛ ئەمەش بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەش بکرێت.
عەلی حەمە ساڵح
AM:10:22:23/07/2025
ئهم بابهته 632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت