ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەکات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تەمموزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە بڕگەی یەكەمدا پێشهاتەكانی ئەم دواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دواڕێككەوتن و لە یەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیی پەسندكراو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاوتوێ دەكرێت.
لە بڕگەی دووەمدا، كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتننامەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دانانی میكانیزمی ڕێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێم تاوتوێ دەكرێت.
AM:09:33:23/07/2025
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت