شارەوانی سلێمانی: رێكارەكانی بەناوكردنی زەویی هێزە ئەمنییەكان خێراتر دەکرێن
وێستگەنیوز_
سەرۆكایەتيی شارەوانيی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی رێكارەكانی بەناوكردنی زەویی هێزە ئەمنییەكان دەدات و دەڵێت، "رێكارەكان خێراتردەكرێن".
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وینەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاماژە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 2620 لە 21ی حوزەیرانی 2023 و بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە 125 لە 10ی تەمموزی 2024 تایبەت بە دابەشكردنی زەوی پاڵپشت بە (ماددەی 30 یاسای ژمارە 6 ساڵی 1996 هەمواركراو لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، ئەمڕۆ، 7 بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی تایبەت بە زەویی هێزە ئەمنییەكان كە رێكارە هونەری و یاساییەكانیان بۆ تەواوكراوە و پەسەندی كۆتاییكراون بە نووسراوی رەسمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرەی سلێمانی كرا بەمەبەستی تۆماركردنی جیاكراوەكە پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران.
شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، "داواكارین لە ئاییندەیەكی نزیكدا دوای تەواوكردنی رێكارەكانی تۆماركردنی جیاكراوەكە سەرجەم ئەو بەڕێزانەی كە سوودمەندبوون لە بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بكەن بۆ بەشی موڵكایەتی زەوی و زار تاوەكو نووسراویان بۆ بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بە مەبەستی بەناوكردنی زەوییەكان كە ئەمەش زیاد لە 1000 پارچە زەوی دەبێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا رێكارەكان زۆر خێراتركراون بۆ ئەو هێزانەی كە ناوەكانیان بە رەسمی ئاڕاستەكردووین و لە ئاییندەیەكی نزیكدا بڕیارەكانیان قۆناغ بە قۆناغ ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرەی سلێمانی (تاپۆكان) دەكرێن بەمەبەستی تۆماركردنی موڵكی جیاكراوەكە بە ناویانەوە.
PM:11:29:22/07/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت