پەیامنێری وێستگەنیوز بۆ پارێزگارى هەولێر: جیاوازیی لە پێدانی زانیاری بە بەشێک لە ڕۆژنامەنوسان دەکرێت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی 5ـی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسى دەزگا و دامەزراوە میدیاییەکانى شارى هەولێر کرد. هەروەها پەیامنێری وێستگەنیوز بەشداری کۆبوونەوەکە بوو؛ تێیدا دۆخی جیاوازیی کردنی پێدانی زانیاریی بە دەزگا میدیاییەکانی، بە ئومێد خۆشناو راگەیاند.
لە دیدارەکەدا، دۆخى ڕۆژنامەگەرى و کارى میدیایى و ئازادیى ڕۆژنامەگەرى و ڕادەربڕین و یاساکانى ئەو بوارە لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیى پاراستنى ئازادیى ڕۆژنامەگەرى و ڕادەربڕین وەک یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانى دیموکراسى کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر جەختى لەوەکردەوە کە، فەرهامکردنى ئازاداى ڕادەربڕین و ئازادى ڕۆژنامەوانى یەکێکە لە ئامانجەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمەش وایکردووە چەندین کەناڵى گەورە و دەزگاى میدیا زۆر لە کوردستان دورست ببێت و بوارى ڕۆژنامەگەرى بە گشتیى لە هەرێمى کوردستاندا پێ بنێتە قۆناغێكی پێشکەوتوو.
بە وتەی ئومێد خۆشناو، ، کارى ڕۆژنامەنووسى تەنها پیشە نییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتییەکى کۆمەڵایەتییە و پێویستە ڕۆژنامەنووس بە پابەندبوون بە یاساکان و ئیتیكی کارى ڕۆژنامەگەرى بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەى ڕووداو بکات و پەیامەکانی بە ڕاستگۆیی بگەیەنێت.
لەلایەن خۆیانەوە، ڕۆژنامەنووسان، کە نوێنەرایەتی زۆربەی کەناڵەکانیان دەکرد، بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی ڕۆژنامەوانی، داوایان کرد بۆ چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکانى بەردەم ڕاپەڕاندنى ئەرکەکانیان پارێزگای هەولێر هاوکاریان بێت، لەبەرمبەردا پارێزگارى هەولێر، وێڕای دووپاتکردنەوە لە هاریکاریکردنیان، جەختى لە چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە و هەموو پاڵپشتیەکی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.
شاهین فوئاد، پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت: "وەک پەیامنێری وێستگەنیوز جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە لە ماوەی ڕابردوو چەند جارێک تیمی دەزگاکەمان ڕووبەڕووی دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانمان بوینەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە پارێزگاری هەولێرمان ڕاگەیاند کە تاوەکو ئێستا پێنج میمۆریمان لای دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێرە، کاتێک کامێرا دەستبەسەر دەکەن؛ دواتر میمۆریەکان ناگەڕێننەوە". هاوکات، "ئەو جیاوازییەی لە ژمارەیەک وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هەولێر دەیکات لە پێدانی زانیاری بە ڕۆژنامەنوسان خستمانە ڕوو".
PM:11:16:22/07/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت