سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران: ئیتر هەرگیز كەس بۆی نییە تانە لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدات


وێستگەنیوز_

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دادگای فیدڕاڵی خەونی هەموو ناحەزانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی لە گۆڕنا".

دوای ئەوری ئەمڕۆ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق سكاڵاكانی‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ عێراقی‌  دژ به‌ پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌، ئامانج رەحیم دەڵێت: ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بە هەردوو بڕیاری ژمارە68 و 87/اتحادیە/ 2025 بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای چەند ئەندام پەرلەمانێك تایبەت بە یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2025 (یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە وەك پارێزگای 19ـیەمین لە كۆماری عێراقی فیدڕاڵ).

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە گوێرەی ماددەی 94ی دەستوور ملزمە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان و بنبڕ و كۆتاییە، و ئیتر ببڕای ببڕای كەس بۆی نییە تانە لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدات."


PM:08:47:22/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو