كاروان یاروه‌یس: ته‌یف سامی وه‌زیرێكی كه‌لـلـه‌ڕه‌قه
وێستگه‌نیوز-
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پاره‌ی مووچه نایه‌ت بۆ هه‌رێم.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ رووداو ده‌ڵێت: "له‌و گفتووگۆیانه‌ی دوێنێ شه‌و هه‌بووه مه‌بده‌ئیه‌ن بڕیار دراوه كه مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج بكرێت".
وتیشی: "ته‌یف سامی وه‌زیرێكی كه‌لـلـه‌ڕه‌قه و عیناده و دره‌نگ دێته‌ژێر باری جێبه‌جێكردنی بڕیاری ناردنی مووچه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به راگه‌یه‌ندراوی ره‌سمی بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه ده‌ستیان كردووه به ته‌مویلكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج كه‌واته مووچه‌كه دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه رێوشوێنی بانكی و ته‌حویلكردنی پاره‌كه‌یه. عێراق خۆی كێشه‌ی سیوله‌ی نه‌قدی هه‌یه ده‌نا مه‌بده‌ئیه‌ن بڕیار دراوه كه مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت و ده‌بێت ئه‌مڕۆ تا سبه‌ی پاره‌كه بخرێته‌سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌مڕۆ پاره‌ی مووچه دێته سه‌ر حساب بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، كاروان یاروه‌یس ده‌ڵێت: "پێموانییه چونكه بانكه حكومییه‌كان و بانكی ناوه‌ندی ده‌وامیان فه‌رمییه و تا سه‌عات 2 و شتێك ده‌وام ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌توانن سبه‌ینێ به‌یانی زوو پاره‌كه بخه‌نه‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌پرسێت كه "سێ مانگه مووچه نه‌هاتووه قابیله وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی حازر نه‌بێت و ئاماده‌كاری نه‌كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مووچه‌كه دابه‌ش بكات؟".
PM:06:01:22/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 11772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت