سیروان محه‌مه‌د: پێویسته رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان له سه‌دا 8.6ـه، به‌ڵام له عێراق له سه‌دا 19.5ـه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ـی ته‌مموزی 2025، سیروان محه‌مه‌د، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان له رێوه‌ڕه‌سمی راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ناوچه‌كانی عێراق كه‌متره، له دواین روپێوی وه‌زاره‌تی پلاندانان رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان 8.6 له سه‌ت بووه ، له عێراقیش رێژه‌ی هه‌ژاری 19.5 له سه‌ت بووه".
وتیشی: "پێویسته كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌ینه‌وه".
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پرۆژه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌سته به ستراتیژیه‌تێك، و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی پلاندانان جێبه‌جێ كرا، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه سوودمه‌ندی سه‌ره‌كییه تێیدا، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، په‌روه‌رده، فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه تێیدا سوود مه‌ند ده‌بن.
باسی له‌وه‌شكرد كه "ستراتیژیه‌تی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌یه، پشتی به‌ستووه به نوێترین داتا و نیشانده‌ر و ئامانج لێی، دروستكردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسانه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار بكه‌ن وئابووری به‌رده‌وام گه‌شه بكات، له‌گه‌ڵ گره‌نتی كردنی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه له چوارچێوه‌ی ئه‌م ستراتیژیه‌ته كه رێگه‌یه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری".
PM:05:10:22/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت