فوئاد حسێن: هه‌رێم ئێستا 31 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ریگه‌یاند كه ئێستا هه‌رێم توانای به‌رهه‌مهێنانی 81 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه و 31 هه‌زار به‌رمیلی راده‌ستی به‌غدا ده‌كات.
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه به رووداوی وت كه له راپۆرتی لیژنه‌كه‌ی به‌غدا باس له‌وه كراوه توانای هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێستادا 81 به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا".
وتیشی: "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه، 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ناوخۆی هه‌رێم به‌كار ده‌هێنرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند كه له ئێستادا ده‌بێت 31 هه‌زاره‌كه‌ش راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند كه "بەپێی بڕیاری 550ی ئەنجومەنی وەزیران کە لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رۆژی پێنجشەممە 17ی تەموزی 2025 پەسەندکرا، رێگە بە وەزارەتی دارایی درا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ خەرج بکات".
PM:02:32:22/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت