دادگای باڵای فیدڕاڵی سكاڵاكانی دژ به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ره‌تكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سكاڵاكانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراقی دژ به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2025 دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا دوو داوای یاسایی ره‌تبكاته‌وه كه تیایدا تانه‌یان له شه‌رعیه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاری گۆڕینی فه‌رمی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگار دابوو.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌رییه‌وه بڵاویان كرده‌وه "دادگای فیدراڵی به‌هۆی نه‌بوونی بنه‌مای یاسایی پێویست بۆ تانه‌كه، دوو داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، و پێیوابوو رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ده‌نگدانی په‌رله‌مان به‌پێی رێكاره ده‌ستووری و یاساییه كارپێكراوه‌كان به‌ڕێوه‌چووه".
ئەو دوو سکاڵایە، لە لایەن شەش پەرلەمانتارەوە لە دژی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرانی تۆمار کرابوون و سکاڵاکاران داوایان کردبوو، بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بە نایاسایی بناسرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كۆتاییه و پابه‌ندكه‌ره بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه هه‌ڵه‌بجه به‌پێی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی فیدراڵی وه‌كو پارێزگایه‌كی دانپێدانراو ده‌مێنێته‌وه".
PM:02:29:22/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت