لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێخۆشبوونی هاوڵاتییان لە بڕە پارەیەک دەرچوو


وێستگەنیوز-

‎رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڕیارەکانی لێخۆشبوونی هاوڵاتییان لە بڕە پارەیەک بڵاودەکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەموزی 2025، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا ژمارەیەک بڕیاری لێخۆشبوونی هاوڵاتییانی لە بڕێک پارە دەرکرد".

ئاماژەی بەوەکراوە، "بڕیارەکان لە تازەترین ژمارەی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرانەوە کە بڕیاری ژمارە (281)ی ساڵی 2025ی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە و تایبەتە بە لێخۆشبوونی بڕی پارەی ماوەی پێشینەی هاوسەرگیریی کوڕ و کچی شەهیدان".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بڕیاری ژمارە (282)ی ساڵی 2025ی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن، بە لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتووچۆ. هەروەها رێنمایی ژمارە (2)ـی ساڵی 2025ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان".

وەزارەتی دادی هەرێم دەشڵێت، "ئەو بڕیارانە بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان سوودی لێوەربگرن و بڕە پارەیەکیان بۆ دەگەڕێتەوە کە دەبوو بیدەن و هەروەها بووەتە هۆکاری زووتەواوکردنی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی لەمساڵدا خانەنشین بوون".


AM:11:35:22/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 9008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو