وەزارەتی دارایی هەرێم: 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەموزی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارەبەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا بڕیاریدا لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
AM:10:13:22/07/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت