"بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت"
وێستگەنیوز-
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاشکرایکرد بەغدا بڕیاریداوە ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، "شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەتەوە بڕیاریانداوە 120 ملیار داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و 80 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم وەربگرن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ئەو بڕیارانەی کە هەیە ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەموزی 2025، بەغدا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکات".
هەروەها د. فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە، "لێکتێگەیشتن هەیە و کێشەی مووچەی مانگی ئایار چارەسەر کراوە، بڕیارە ئەمڕۆ خەرج بکرێت".
بەپێی رێککەوتنی نوێی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت دەبێت رۆژانە هەرێم 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، بەڵام بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دابەزیوە بۆ 81 هەزار بەرمیل.
AM:08:26:22/07/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت