دژه‌تیرۆر و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له سلێمانی 2 تیرۆرست ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
دژه‌تیرۆر رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له شاری سلێمانی دوو تیرۆریستیی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر كران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دژه‌تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر و شانه‌ی ئه‌ركه هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایشی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، توانرا دوو تیرۆریستیی مه‌ترسیدار له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیربكرێن".
دژه‌تیرۆر راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ردوو تیرۆرستی ده‌ستگیركراو به مادده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داواكرابوون و ڕێكاره یاساییه‌كانیان به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت".
PM:11:50:21/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت