سۆران عومه‌ر: ئه‌و لێكگه‌یشتنه‌ی هه‌رێم په‌سه‌ندیكردووه جیاوازه له‌و رێككه‌وتنه‌ی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر داوه
وێستگه‌نیوز-
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "بۆ وا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن؟!" رایگه‌یاند كه "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لێكگه‌شتنێكی په‌سه‌ندكردووه جیاوازه له‌و ڕێكه‌وتنه‌ی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر داوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نووسیویه‌تی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له 7/16 به‌بڕیاری ژماره (285) لێكگه‌شتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدای په‌سه‌ند كرد، هه‌مان ڕۆژ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌نوسراوی فه‌رمی وێنه‌یه‌ك په‌سه‌ندكردنی لێكگه‌شتنه‌كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات. ڕۆژی دواتر له 2025/7/17 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌و لێكگه‌شتنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی خوێنده‌وه‌و په‌سه‌ند كرا به‌بێ ئه‌وه‌ی نوسخه بدرێت به وه‌زیره‌كان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نوسخه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسخه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه‌دوای په‌سه‌ندكردن له‌هه‌مان ڕۆژ 2025/7/17 به‌نوسراوی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ وه‌زیرانی پلاندانان و نه‌وت و دارایی و چاودێری دارایی ڕه‌وانه‌كراوه بۆ جێبه‌جێ كردن".
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و ده‌ستكاریه‌ی كه جیاوازی دروست كردووه له‌نێوان ئه‌و دوو لێكگه‌شتنه‌دا به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیرانی كورد له‌به‌غدا كراوه؟. به‌تایبه‌ت له‌بڕگه‌ی دووه‌م/ پێنجه‌م له‌ڕێكه‌وتنه‌كه مه‌رجی ناردنی مووچه به‌ستراوه به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وت له‌به‌نده‌ری جیهان!".
ده‌شڵێت: "پێویسته وه‌زیره كورده‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ڵام بده‌نه‌وه ئه‌م جیاوازیانه چییه له‌و لێكگه‌شتن و رێكه‌وتنه‌دا؟".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "راسته درۆنه‌كان نه‌وتی له‌زۆر كێڵگه ڕاگرتووه، ئه‌مه نابێ بكرێته به‌هانه‌ی نه‌ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌و مه‌رجه بۆ دروستكردنی كێشه‌یه تاكو مووچه نه‌نێردرێ ئه‌گه‌ر شاندی هه‌رێمیش قبوڵی كردبێت، نه‌وته‌كه با له‌ناوخۆ سۆمۆ وه‌ریگرێت، چونكه ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌وت ده‌كرێته بۆری تاكو ده‌گاته به‌نده‌ری جیهان چه‌ندین ڕۆژی پێویسته تاكو ده‌گاته به‌نده‌ری جیهان، نه‌ده‌بوو ئه‌و خاڵه به‌وجۆره دابنرێت".
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه "دیسان باجی ئه‌م جیاوازی ڕێكه‌وتن و ده‌ستكاریه كه هیچ كه‌س ڕونی نه‌كردۆته‌وه چۆن كراوه، كه‌وتۆته‌وه سه‌ر مووچه‌ی نه‌دراوی خه‌ڵكی هه‌رێم".
PM:11:39:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت