عه‌زیز ئه‌حمه‌د: ئێستا هه‌ولێر كاره‌با و ئاوی 24 كاتژمێری هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ولێر كێشه‌ی و ئاو و كاره‌بای ناوه، ئاماده‌شن هاوكاری شاره‌كانی تری عێراق بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌شه‌ممه 20ی ته‌مموزی 2025، عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی (x) نووسیویه‌تی: "هه‌ولێر یه‌كه‌م شاری عێراقه كه كێشه‌ی ئاو و كاره‌بای نییه".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "ئێستا هه‌ولێر كاره‌با و ئاوی 24 كاتژمێری هه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردنی خوشك و براكانمان له سه‌رانسه‌ری عێراق".
PM:11:24:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت