بافڵ تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر: کاری پێکەوەیی پێویستییەکی لەپێشینەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە
وێستگەنیوز-
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەکرد.
لە پەیامەکەدا کە بافڵ تاڵەبانی بۆ عەلی باپیری ناردووە هاتووە، "بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵ دەکەم و وەک هەمیشە هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم".
ئاماژەی بەوەکرد، "رۆڵی بەڕێزتان و کۆمەڵی دادگەری لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین و جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان و هاریکاریی نێوانمان دەکەینەوە لەپێناو یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و رێکخستنەوەی ماڵی کورد".
سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و کاری پێکەوەیی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان پێویستییەکی لەپێشینەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانییان".
ئەمڕۆ شەممە 19ی تەموزی 2025، لە شاری هەولێر کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەستیپێکرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
PM:05:08:19/07/2025
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت