کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی حزبەکەی دەبەستێت


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سبەینێ پێنجەمین کۆنگرەی حزبەکەی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی زیاتر لە 900 ئەندام ئەنجام دەدات.


ئەمڕۆ هەینی 18ی تەموزی 2025، عەباس محەمەد، وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڕیارە سبەینێ شەممە 19ی تەموزی 2025، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر کۆمەڵی دادگەریی پێنجەمین کۆنگرەی حزبەکەی ببەستێت کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوامی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆنگرەی پێنجەمدا 907 ئەندام بەشدارن کە لە %20ی ژن و لە %80ی پیاون".

عەباس محەمەد وتی، "لە کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە دەکرێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو، هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی کۆمەڵ و ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنجام دەدرێت".


PM:06:05:18/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت