دوو هاوڵاتی لە سنووری چەمچەماڵ کوژران


وێستگەنیوز_

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە لە ناحیەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ دوو هاوڵاتی کوژران یەکێکیان موختاری گوندەکەیە.
 
سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی لە گوندی برایم غوڵام روویداوە".
 
یەکێک لەوانەی کوژراوە ناوی پشتیوان وەلی’ـە و موختاری گوندەکە بووە.
 
دەوترێت شەڕەکە بەهۆی کێشەی ئاو و زەوی روویداوە.

دواتر بنەماڵەی پشتیوان وەلی، دەچنە  گوندی (کانی قادر) و کەسێک بە ناوی بەختیار عەلی کە دەکاتە برای  بکوژەکە  (ڕێبوار عەلی)، دەکوژنەوە.


AM:11:09:18/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت