لە سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبووەکانی شاری سلێمانی لە کاتی کارکردندا کرێکارێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
عوسمان زیندانی، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەموزی 2025، کرێکارێکی بە رەگەز سوری کە تەمەنی 29 ساڵە لە نهۆمی 25 لە پرۆژەی میرڤانۆس تاوەرس لە گەڕەکی هەواری شار کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کارکردندا بۆ لاوازی کەرەستەکانی سەلامەتی و زۆر کارکردنی کرێکاران و ماندوویەتییان دەگەڕێتەوە، هەروەها لە %90ی کرێکاران لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەکاتی کارکردن گیانلەدەستدەدەن".
سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی وتیشی، "لە هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا 19 کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە".
PM:06:34:17/07/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت